٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە نزیک کۆبانی گورز لە داعش دەوەشێندرێ.. پێشمەرگە ئامادەی چوونە نێویەتی

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی هاوپەیمانان، گورزی کوشندەیان لە مۆڵگەکانی داعش لە نزیک کۆبانی وەشاند، وەک ئامادەکاریێک بۆ ئەوەی پێشمەرگە بچێتە نێو شارەکەوە، وەک فەرماندەیی ئەمەریکایی دەڵێ، زیانی زۆر گەورەیان لە مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش وەشاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات، ئەمڕۆ هەینی، مۆڵگەکانی داعشیان لە نزیک کۆبانی، وەک هەوڵیک بۆ چوونە ناوەوەی پێشمەرگە کە چەکی قورسیان لەگەڵ خۆیان بردووە، بۆردوومان کردووە.
فەرماندەیی ناوەڕاستی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سوپای ئەمەریکا دوێنێ و ئەمڕۆ هەینییش، مۆڵگەکانی داعشیان لە نزیک کۆبانی کردوونەتە ئامانجی گورزە ئاسمانییەکانیان. بەپێی بەیاننامەکە، چوار هەڵمەتە ئاسمانییەکان کە لە نزیک کۆبانی بوون، زیانی زۆری بە چوار مۆڵگەی شەڕ و باڵاخانەیەک گەیاندووە کە داعش کردوویەتی بە مۆڵگەی خۆی. هاوکات دەڵێ، چوار پێگەی داعشیان لە عێراقیش کردوونەتە ئامانج.

ڕۆیتەرز - زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار