شنگال.. پێشمەرگە 10 داعشی کوشتوون و دەستی بەسەر بڕێک چەکیشدا گرتووە

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ سیشەممە لە چیای شنگال، ھێزی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاندووە و چەندین تیریستیان کوشتوون و دەستیان بەسەر بڕێک چەکدا گرتووە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم شەشۆ) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال و ھێزی پێشمەرگەیش بە توندی رووبەروویان بوونەوە و ھێرشەکەیان تێک شکاندن و زیانی زۆریان پێگەیاندن."
دەربارەی ئەو زیانەیشی کە لە تیرۆریستانیان داوە، (قاسم شەشۆ) گوتی، "نزیکەی 10چەکدار کوژراون و سێ لە تەرمەکانیش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگە و ژمارەیەکی زۆری چەکی داعشیش، لە لایەن پێشمەرگەوە دەستی بەسەردا گیرا، کە دوو بێکەیسی، دۆشکەیەک، دوو قەنناس، ئاربیجیێک و ژمارەیەک کلاشینکۆف بوون" .
بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەیە، هەر ئەمڕۆ و لەو ناوچەیەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، مۆڵەگەکانی داعشیان بۆروومان کردوون و لە ئاکامدا نزیکەی 60 کوژراون .
بڵند ئیبراھیم




