٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوودئۆغڵو: پێشمەرگە باشترین ئەو هێزەیە کۆبانی ڕزگار بکات

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی تورکیا(ئەحمەد داوودئۆغڵو) ڕایگەیاند، پێویستە هیچ لایەک چاوەڕونی ئەوە نەبن، وڵاتەکەی بۆ بەرگری لە کۆبانی هێز ڕەوانە بکات، جەختیشی کردەوە لەوەی کە، هێزەکانی پێشمەرگە و ئۆپۆزسیۆنی میانڕۆی سووریا بە تەنیا دەتوانن ئەو شارە ڕزگار بکەن.
(ئەحمەد داوودئۆغڵو) گوتیشی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا، چەند هەفتەیەکە مۆڵگەی داعش لە نزیک کۆبانی بۆردوومان دەکات، بەڵام بە تەنیا ئەو گورزە ئاسمانیانە بەس نین، بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدارێکی بی بی سییدا، زیاتر گوتی، سازدانی هەڵمەتی سەربازیی پیادە بۆ ڕزگارکردنی کۆبانی و ناوچەکانی دەوروبەری پێویستە، تا لە داعشیان پاک بکەنەوە.
ئەگەرچی تورکیا لە ڕێی گەورەبەرپرسانییەوە چەند جاریک ئەو ڕەخنانەی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی لێیان دەگیرێت کە بە هۆی بەهاناوەنەچوونی تورکیاوەیە بۆ هێزە بەرگریکارەکانی کۆبانی کە زیتر لە منگێکە گەمارۆ دراوە، بەڵام وەک ئەوەی تورکەکان دەڵێن، بەرگریکارانی کۆبانی، پێوەندییان بە پەکەکەوە هەیە سێ دەیە لەپێناو سەربەخۆیی و حوکمی خۆبەڕێوەبەریدا، شەڕیان دژ بە تورکیا کردووە.
هەڵبەت تورکیا، پاش گوشاری هاوپەیمانان و هەوڵی هەرێمی کوردستان، هەفتەی ڕابرد ڕازی بوو، پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، وەک باشترین بریت، بە هانای کۆبانیوە بچن.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، تاکە هۆکاری هاوکاری و پشتیوانیی کۆبانیی، لەوەتەی وڵاتەکەی و هێزە هاوپەیمانەکانیشی ڕەتیان کردەوە کە هێزی زەوینی بە کار بێنن، لە نوێنەرایەتیکردنی پێشمەرگەدا بینییەوە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار