یۆنان ڤیزا شه‌نگن ده‌داته هاووڵاتیان.. بەم نزیکانە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان یۆنان و هەرێم دەکەوێتە کار

هەولێر-KDP.info- باڵیۆزى یۆنان له عێراق(دیۆنیسیۆس كیڤێتۆس)، بە سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)ی ڕاگەیاند، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بێ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى باڵیۆزخانه له به‌غدا بكه‌ن، ده‌توانن له ڕێگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى یۆنانه‌وه هه‌ردوو ڤیزاى یۆنان و شه‌نگن وه‌ربگرن.
له دیدارێكدا کە پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ساز درا، ڕه‌وش و پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه و جه‌نگى دژى تیرۆر و گرینگیى پێكهێنانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و، ڕۆڵى پێشمه‌رگه له شكاندن و پاشه‌كشه‌پێكردنى تیرۆریستانى داعش، هه‌روه‌ها پێشوازیكردن له ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ك و هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانه‌وه، له‌گه‌ڵ پێویستیى هاوكاریكردنى زیاتریان له لایه‌ن عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، خرایه به‌ر باس و تاوتوو كرا.
باڵیۆزى یۆنان باسى له سه‌ردانێكى خۆى بۆ پارێزگاى دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه كرد كه له كه‌مپه‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌دا گیرساونه‌ته‌وه و، تیشكى خسته سه‌ر كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران كه له چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پێشكه‌شى كردوون و، دووپاتى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى له پێشكه‌شكردنى هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رۆكوه‌زیرانیش سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانى بۆ ئه‌م هاوكارییانه دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یۆنان و، كار و پرۆژه‌كانى كۆمپانیا یۆنانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرا و، به تایبه‌تیش تیشك خرایه سه‌ر گرینگیدانى زیاتر به‌و بوارانه‌ى كه جێى بایه‌خى هه‌ردوولان. وه‌ك هه‌نگاوێكى به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیش، به‌ڕێز باڵیۆزى یۆنان ڕایگه‌یاند له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بێ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى باڵیۆزخانه له به‌غدا بكه‌ن، ده‌توانن له ڕێگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى یۆنانه‌وه هه‌ردوو ڤیزاى یۆنان و شه‌نگن وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا ئاسمانەڕێى یۆنان، گه‌شتى ڕاسته‌وخۆ له نێوان یۆنان و هه‌رێمى كوردستاندا ڕێك ده‌خات.




