یوئێن، سەرەخۆشی لە خانەوادەی پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات.. پێشكه‌وتنەکانى هەرێم مایه‌ى شانازین

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) وێڕای نیشاندانی پێزانینى بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، هاوکات ڕایگه‌یاند، هه‌رێم پێویستى به هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى و مرۆییى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، لە بەرانبەردا جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وێرای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه، سه‌رسامیى خۆیشی به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه له یه‌كه‌م بینینى دیمه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و پێشكه‌وتنانه‌ى دێنه به‌رچاو، کە سه‌ر‌نجى مرۆڤ ڕاده‌كێشن و مایه‌ى شانازین.
پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان(یان ئیلیاسۆن) و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان له عیراق(نیكۆلاى میلادینۆف) و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى UN پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا (ئیلیاسۆن) سه‌رسامیى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ر له یه‌كه‌م بینینى دیمه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و پێشكه‌وتنانه‌ى دێنه به‌رچاو، سه‌ره‌نجى مرۆڤ ڕاده‌كێشن و مایه‌ى شانازین. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، كه پێشوازییان له زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌دهه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر كردووه. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشى پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا پێشمه‌رگه بوێرانه شه‌ڕى دژى تیرۆر ده‌كات كه مایه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینى هه‌مووانه.
تاوتووكردنى پێشهاته‌كانى جه‌نگى دژى تیرۆر و بارودۆخى كۆبانێ و ناردنى هێزى پشتیوانیى پێشمه‌رگه بۆ شاره‌كه و هه‌وڵدان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى عیراق له تیرۆریستانى داعش، به‌شێكى دیكه‌ى دیدار بوو، تیایدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه كێشه‌كه ته‌نیا به ڕێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى و له ڕێگه‌ى هێزه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ڕێكارى سه‌ربازى، ده‌بێ له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و به دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ى چاره‌ى سیاسیش، هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق بدرێت و پرۆسه‌ى سیاسى به شیویه‌ك بكه‌وێته ڕێ، كه هه‌موو پێكهاته‌كان تیایدا هاوبه‌ش بن و نوێنه‌رایه‌تیى هه‌مووان بكات.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا به سه‌ره‌كى و به‌رز نرخاند و به‌شداریكردنى هه‌رێمى كوردستانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا به گرینگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه هه‌بوونى عیراقێكى ئارام، بۆ هه‌رێمى كوردستانیش پێویسته.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له حكوومه‌تى (عه‌بادى) ده‌كات و ده‌خوازێ شانسێكى بداتێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى كرد كه له كاتى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا، هه‌وڵى لێكنزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غداى دا.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى جه‌نگى دژى تیرۆر و ڕوونى كرده‌وه كه پێشمه‌رگه له هێڵى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدایه كه شه‌ڕێكى قورسه و له جیاتى هه‌موو ئازادیخوازانى جیهان، له دژى تیرۆر ده‌جه‌نگێت، دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكارى و یارمه‌تیى زیاترى سه‌ربازى و مرۆییى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و دووباره سوپاسى سه‌ردانى جێگرى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.




