٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش، خانووی جەلەولاییەکان دەتەقێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی لە جەلەولا دەڵێت، داعش لە جەلەولا لە تەقاندنەوەی خانووی هاووڵاتیان بەردەوامە و شەوی رابردوویش ژمارەیەك خانووی دیکەی تەقاندوونەتەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد)، بە KDP.info-ی راگەیاند، دوای ئەوەی داعش ناحیەی جەلەولای كۆنتڕۆڵ كرد، دوو تا سێ رۆژ جارێك چەند خانوویەكی هاووڵاتیان دەتەقێنێتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندان بینای حكوومییشی تەقاندوونەتەوە.

(كامەران) گوتیشی، داعش زیاتر خانووی پۆلیس و پێشمەرگە و كەسانی حیزبی و فەرمانبەران دەتەقێنێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە كە، داعش شەوی رابردوو چەند خانوویەكی دیكەی تەقاندنەوە كە چوار تا پێنج خانوو دەبن و تاوەكو ئێستایش ژمارەیەكی زۆر خانووی هاووڵاتیانی تەقاندوونەتەوە.
دەشڵێت، ئێستا ناوچەكە ئارامە و تەنیا ناوە ناوە هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش یەكتدی بۆردوومان دەكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار