٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقینەوەیەك لە خورماتوو زیاتر لە 15 قوربانیی لێ كەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو- تایبەت بە KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شارۆچكەی خورماتوو تەقینەوەیەك رووی دا و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو (محەممەد ئیسماعیل)، بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات پێنج، لە بازاڕی گەورەی ناو سەنتەری شارۆچكەی خورماتوو لە پێش دوكانێكی چاككردنەوەی پایسكل تەقینەوەیەك رووی دا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 15 كەس بریندار بوون و هاووڵاتییەكیش شەهید بووە.
(محەممەد ئیسماعیل) گوتیشی، بریندارەكانی ئەو تەقینەوەیە هەندێكیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی خورماتوو بە تایبەت ئەوانەی برینەكانیان سووك بوون، هەندێكیشیان بە هۆی سەختیی برینەكانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەركووك كراون.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار