٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە: ڕێ نادەین سوپای ئازاد بێتە کۆبانیوە.. کشانەوەی ئەنەکەسە لە هاوپەیمانەتیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ڕۆژەڤدایە

سەرچاوە: KDP.info
راوێژکاری پەیەدە(سیهانوک دیبۆ)

ڕۆژئاوای کوردستان- KDP.info-  راوێژکاری پەیەدە(سیهانوک دیبۆ)، ئاشکرای کرد کە، حیزبەکەی چوونەناوەوەی هێزێکی سوپای ئازادی سووریا بۆ کۆبانی ڕەت دەکاتەوە و پێشبینییش دەکات، بە هۆی ڕێککەوتنی دهۆکەوە، ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی سووریایش، لە هاوپەیمانەتیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بکشێتەوە.
(دیبۆ) بە ڕۆژنامەی "ئەلڕەئی" ڕاگەیەنادووە، حیزبەکەی(پەیەدە) ڕێ نادات ئەندامانی سوپای ئازادی سووریا بچنە کۆبانیوە"، گوتیشی "دەکرێ ئەوان بۆ بەرەی دیکەی شەڕ بنێردرێن کە بە چڕی ڕێکخراوی داعشی تێدا جێگیرە لە نموونەی دێرئەلزوور یان ڕەققە، کە دەبێتە هۆکارێکی بابەتی لە بڵاوەپێکردنی ئەو هێزەی داعش کە زیاتر لە ساڵێکە کۆبانییان گەمارۆ داوە."

ئەو ڕاوێژکارەی پارتیی یەکێتیی دیموکرات، هاوکات هاوپەیمانەتیی هێزە شۆڕشگێڕەکان و ئۆپۆزسیۆن دەداتە بەر ڕەخنە و دەڵێ، "زۆربەی ئەندامانی هاوپەیمانەتییەکە، لێدوانی دوور لە ڕاستی دەدەن و هەندێکیشیان دژ بە ئێمە و لە ەبرژەوەندیی داعشدان"، پێشبینییش دەکات، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، پاش ئەو ڕێککەوتنەی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ڕٶژئاوای کوردستان(ئەنەکەسە و تەڤدەم)، کە بەڕێککەوتنی دهۆک ناسراوە، لە هاوپەیمانەتیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بکشێتەوە.

دەربارەی سرووشتی پێوەندییەکانی پەیەدەیش بە دیمەشقەوە، (دیبۆ) بەوەندە وەڵام دەداتەوە، "یەکینەکانی پاراستنی گەل، هەر هاوکاریێکی سوپای ڕژێمی وەک پشتیوانیێک بۆ یەکینەکان لە کۆبانی ڕەت کردووەتەوە."

دەربارەی پێوەندیی پەیەدەیش لەگەڵ دەستەی هەماهەنگیی نیشتیمانی کە (ساڵح موسلیم) جێگری گشتیی دەستەی هەماهەنگییە، هەروەها لەەگڵ هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانی و ئۆپۆزسیۆنەکان کە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردییش لەخۆ دەگرێ، (دیبۆ) ڕایگەیاند، "دەستەی هەماهەنگی، هەڵوێستی باشی بۆ هەمووان هەن، بە تایبەت لەبارەی لێکتێگەییشتنە واژۆکراوەکەی نێوانیان و نێوان حیزبەکانی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەریی دیموکراتیک، باوەڕیشی وایە، ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری، یەکێک لە چارە بابەتییەکانی پرسی چارەی قەیرانی سووریایە، هەڵوێستیان دەربارەی بەرگریی کۆبانی، ئەرێنی بووە."

زیاتر گوتی، "پیوەست بە هاوپەیمانەتیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، تا ئەم ساتە، زۆربەی ئەندامانیان لیدوانی ناڕاست و دژکارانە بە ئیمە و لە لاواندنەوەی داعش دەدەن، باوەڕیشم وایە، ڕێککەوتنی دهۆک کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری و لایەنەکانی نێو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی، کاتێک دەچێتە واری جێبەجێکردنی کردەنییەوە، ئەگەری دوو هۆکار دێنە ئاراوە: یان کشانەوەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی لە هاوپەیمانەتیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەت ئەگەر بێت و ئەوەی دواییان کە پێداگری لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی ئێستای دەکات، یاخوود هۆکارێکی باشی هەبێ لە بەرجەستەکردنی پێوەندیی شەراکەتی دوو لایەنە لە نێوان ئەوان و ئیدارەی تازە پێکهێنراودا لە ڕۆژئاوا، ئەگرچی من پێشبینیی ئەگەری یەکەم دەکەم، بە ڕەچاوگرتنی هەڵویستی نەرێنیی تورکیا لەهەمبەر ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری و ئاستی دەستتێوەردانی تورکیا و وڵاتانی دی لە سیاسەتی هاوپەیمانەتیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار