٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی بەسەر 400 منداڵی پەنابەری كۆبانی لە كەمپی گەویلان دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

گەویلان-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی كار و چالاكییەكانی لە كەمپی گەویلان، كە ئێستاكە ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەی شاری كۆبانی تێیدا نیشتەجێ كراون، لە چەندین هەڵمەتدا هاوكاری و دیاری و جلوبەرگیان بەسەر زیاتر لە 400 منداڵی كەمپەكەدا دابەش كرد.

رۆژی 28/10/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی شاری كۆبانی، لە چەندین هەڵمەتی جیاجیادا هەستان بە دابەشكردنی دەیان جۆر لە پێداویستی و كەرەستەی رۆژانە بۆیان، لەو میانەیەیشدا لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی save the children لە كەمپەكەدا دەست كرا بە دابەشكردنی پێداویستیی منداڵان بەسەر 320 منداڵدا و پێداویستییەكانیش بریتی بوون لە جلوبەرگ و شامپۆو سابوون و دایبی و پێداویستیی دیكەی پاككەرەوە.

لە لایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ كارگێڕی كەمپەكە، رۆژانە پێداویستیی منداڵان وەك (شیر و دایبی و شووشەشیر) بەسەر منداڵانی تەمەن (1 رۆژ تا 2 ساڵ)ـدا دابەش دەكرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار