٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینکی: شەهیدبوونی عەمید عادل مهاجر لە ناخەوە هەژاندمی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی شەهیدبوونی، ئامر هێزی سۆران (عەمید عادل مهاجر)-دا دەڵێ، "شەهیدبوونی لە ناخەوە هەژاندمی"، هاوکات دەڵێ، "لەدەستدانی ئەو قارەمانە كۆستێكی گەورەیە هاوكات مایەی شانازی و سەربەرزییە كە عادل مهاجر لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی و پاراستنی گیان و سەرو ماڵی هاووڵاتیان و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان گیانی خۆی بەخشیە خاكی پیرۆزی كوردستان."

دەقی پرسەنامەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:
بنەماڵە و دۆستانی شەهیدی فەرماندە برای بەرێزمان عەمید عادل مهاجر ئامر هێزی سۆران..
هەواڵی شەهیدبوونی برای بەرێزمان عەمید عادل مهاجر لە ناخەوە هەژاندمی بەم بۆنەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هەڤالان دەكەم، لە دەستدانی ئەو پێشمەرگە قارەمانە لە ناخی تاك بە تاكی هەڤاڵان و هاوسەنگەرانیدا، كۆستێكی گەورەیە هاوكات مایەی شانازی و سەربەرزییە كە عادل مهاجر لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی و پاراستنی گیان و سەرو ماڵی هاووڵاتیان و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان گیانی خۆی بەخشیە خاكی پیرۆزی كوردستان نەمری بۆ شەهیدان و رووڕەشی و ریسوا بوون بۆ تیرۆریستان.
انا للە وانا الیە راجعون
      
    دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
   جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان 

هەواڵی پەیوەندیدار