٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

21 بڕیارەکەی پەرلەمان پرسی سەرەکی دەبێ.. پەرلەمان میوانداریی وەزیری پێشمەرگە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارە سبەی لیژنەكەیان میوانداریی وەزیری پێشمەرگە رەوش و گوزەرانی هێزی پێشمەرگە لە هەموو بوارەكاندا بخاتە بەر باس بە تایبەت ئەو 21 بڕیارەی ماوەیەك پێش ئێستا لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەركران.

سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان (ئاری هەرسین)، بە Kdp.info-ی راگەیاند، "سبەی سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆ، لیژنەكەمان میوانداریی وەزیری پێشمەرگە لەبارەی چەند پرسێكەوە دەكات، لەوانە ئەو 21 بڕیارەی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەركراون و هەروەها رەوش و گوزەرانی هێزی پێشمەرگە و ئەو پێشمەرگانەی بە دیل گیراون و ئەوانەی كە شەهید بوون، كە تاچەند ئیشوكاریان بۆ كراوە، بۆیە بە گشتی باس لە كاروباری وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن".
(هەرسین) گوتیشی، بەڵام پرسە هەرە سەرەكییەكە كە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، ئەو 21 بڕیارەیە كە لە 22/7/2014-دا لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچوون و لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە واژۆی لەسەر كراوە، بە تایبەت خاڵی یەكگرتنەوەی هەردوو یەكەی 70 و 80-ی هێزی پێشمەرگە كە تاچەند كاری بۆ كراوە و بە كوێ گەییشتووە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار