٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: پێشمەرگە گورزی کوشندەی وەشاندووە.. زیاتر لە 150 تیرۆریست کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  لە شنگال، ھەفتەیەکە شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە، فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەیش دەڵێت، زیانی زۆریان بە داعش گەیاندووە و زیاتر لە 150چەکداریش کوژراون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال(قاسم شەشۆ) بە KDP.INFOی راگەیاند: تا ئەمڕۆ شەممە، شەڕی لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا بەردەوامە و پێشمەرگە گورزی کوشندەیان لە داعش وەشاندووە و زیانی زۆر گەورەیان  پێگەیاندوون."
(قاسم شەشۆ) گوتیشی، "داعش چەندین ھێرشیان بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال و مەزاری شێخ شەرفەددین کردووە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە، قارەمانانە بەرپەرچیان داونەتەوە و تێکیانشکانددون و زۆرینەی ئەوانەیشی ھێرشیان کردووە کوژراون."
(شەشۆ) جەختی کردەوە، "یان دەبێت بەسەر لاشەی ئێمەدا بین، یاخود رێگەیان نادەین لە مەزاری شێخ شەرفەددین نزیک ببنەوە، چونکە لەئێستادا زیاتر لە 100گەنج بە چەکی قورسەوە پارێزگاری لەو مەزارە دەکەن."
دەربارەی ئەو زیانەیشی کە لە تیرۆریستانیان وەشاندووە، (شەشۆ) گوتی، "زیاتر لە تیرۆریستی داعش کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێل و ھەمەریشیان تێک شکێندراون."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار