٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە رەبیعە، پێشمەرگە ھێرشێکی داعشیان تێک شکاند

سەرچاوە: KDP.info

رەبیعە-KDP.info-  فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رەبیعە دەڵێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، چەکدارانی داعش بۆ ئەوەی ھێرشەکانی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر زوممار کەم بکەنەوە، ھێرشیان کردە سەر رەبیعە، بەڵام پێشمەرگە بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و تێک شکێندران.

فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رەبیعە(ھاشم سیتەیی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "دوای ئەوەی ھێزی پێشمەرگە بەیانیی ئەمڕۆ لە میحوەری زوممار ھێرشیان کردە سەر چەکدارانی داعش و گورزی کوشندەیان لێ داون، بۆ ئەوەی ئەو ھێرشانە کەم بکەنەوە، لە میحوەری رەبیعە ھێرشیان کرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە توندی وڵامیان دانەوە و تێک شکێندران."

(ھاشم سیتەیی) گوتیشی، لە زوممار شەڕ بەردەوامە، بەڵام لە میحوەری رەبیعە بارودۆخە لەئێستادا ئارامە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار