شاندی كوردستان، پرسی جینۆسایدی ئێزدییەكانی بردە پەرلەمانی ئەورووپا

ستراسبۆڕگ-KDP.info- شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە ستراسبۆرگ، لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپادا کۆ بوونەوە و داواین کرد، پرسی کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێنرێت.
ئاژگەیی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان(دلاوەر خالید ئاژگەیی) ڕاگەیاند، لە میانی سەردانەكەیان بۆ وڵاتانی ئەورووپایی، شاندی حكوومەتی هەرێم كە پێك هاتوون لە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی(محەممەد قادر) و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم(فەلاح مستەفا) و چەند بەرپرسێكی باڵای حكوومەت، ئەمڕۆ گەییشتنە شاری ستراسبۆڕگ و لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپادا كۆ بوونەوە.
وەک (ئاژگەیی) بە KDP.info–ی ڕاگەیاند، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆبوونەوەكەدا، داوایان كرد كە پرسی ئێدییەكان وەك جینۆساید بناسێندرێت و لە دادگای لاهای ددانی پێدا بنێت، هەروەها هاوكارییە سەربازییەكان و مرۆییەكانیش بۆ هەرێم چڕتر بكرێنەوە.
كەنعان بەهادین




