ساڵح موسلیم: بۆ چوونی هێزێکی سوپای ئازاد بۆ کۆبانی، هێشتا ڕێککەوتن لە ئارادا نییە
برۆکسل-KDP.info- هاوسەرۆکی پەیەدە(ساڵح موسلیم) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەوان و سوپای ئازادی سووریادا لە ئارادا نییە، بۆ ئەوەی هێزێکیان بە هانای کۆبانیوە بچن.
(موسلیم) لە برۆکسلەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز وەڵامی سەرۆککۆماری تورکیا دەداتەوە و دەڵێت، "کەناڵی دیپلۆماسی لە نێوان پەیەدە و سوپای ئازادی سووریادا هەیە، بەڵام هێشتا هێچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە وەک ئەوەی بەڕێز (ئەردۆغان) ڕایگەیاندووە."
پێشتر سەرۆککۆماری تورکیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) وەهای ڕاگەیاند کە، ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی 1300سەربازی سوپای ئازادی سووریا بۆ بەهاناوەچوونیانەوە، چوونەتە کۆبانی.
زریان زیاد




