هەلیکۆپتەرێک لە جەلەولا چەکی بە داعش گەیاندووە.. نیازی هێرشکردنیان هەیە
خانەقین-تایبەت-KDP.info- سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری جەلەولا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێزێکی زۆری لە جەلەولا کۆ کردووەتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە، داعش دوێنێ لە ڕێی هەلیکۆپتەرێکی نەناسراوەوە چەک و تەقەمەنی پێ گەیشتووە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیەویست ناوی ببرێت، بە ی ڕاگەیاند، "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە تایبەتەکانمانەوە لە نێو جەلەولاوە پێمان گەییشتوون ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ژمارەی هێزەکانی لەو شارۆچکەیە و دەوروبەری زیاد کردوون، ئەوان ئێستا ئامادەی هێرشکردنن بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە."
زیاتر گوتی، هەلیکۆپتەرێکی نەناسراو، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، پشتیوانیی سەربازی گەیاندووەتە داعش، کە چەک و تەقەمەنی لەخۆ دەگرێ.
ئاماژەیشی دا کە، ئە چەک و تەقەمەنییە، لە ڕێگەی پەڕەشووتەوە لە ناوچەی مەهافیف لە باکووری شارۆچکەی جەلەولا خراونەتە خوارەوە.
بێریڤان گەردی- زریان زیاد




