هەردوو ئەنجوومەنی ڕٶژئاوا ڕێککەوتنی دهۆکیان واژۆ کرد.. بە ئامادەبوونی بارزانی بووە

دهۆک-KDP.info- سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند، پاش کۆبوونەوەی چەند ڕۆژەی نێوان ئەنجوومەنی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەنجوومەنی گەلی ڕۆژئاوا(تەڤدەم)، ئەمڕۆ چوارشەممە و بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنی نێوانیان واژۆ کرد.
ئەم ڕێککەوتنە کە بە ڕێککەوتنی دهۆک ناو دەبرێ و وەک بەردەوامیی ڕێککەوتنی هەولێری نێوان هەردوو ئەنجوومەنی ڕۆژئاوای کوردستانە کە لە ساڵی 2012 لە هەولێر و بە دەستپێشخەریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارازنی) پێک هێنرا و 10 ئەندامی هەبوو 5 ئەندام سەر بە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد و 5 ئەندامیش سەر بە ئەنجوومەنی گەلی ڕۆژئاوا (تەڤدەم) واژۆ کرا.
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی دهۆک، دەستکەوتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی گەورەیە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و نەتەوەی کورد هاتووەتە پێش، بێگومان بەهای زیاتر دەداتە پێگە و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتییش.
چەند رۆژێکە ھەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای کوردستان لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ گەییشت بە رێککەوتن لەبارەی کێشەکانی نێوانیان کە لە سێ خاڵی سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە و ئەوانیش: دیاریکردنی مەرجەعی سیاسی، چۆنیەتیی بەرێوبەردنی رۆژئاوا کە ماوەی زیاتر لە دووساڵە سیستمێکی خۆبەڕێوەبەری تێیدا دانراوە، وەک پێشتریش زابراوە لە خاڵی بەڕێوەبردن وەها رێک کەوتوون کە بۆ ھەر ئەنجوومەنێک 40% بێت، بەڵام ئەو 20%-ەی کە دەمێنێتەوە، بۆ الیەنەکانی دیکە و بە هەڵبژاردن یەکلا دەکرێنەوە، چونکە رای جیاواز بۆ یەکلاکردنەوەی هەن و چەندین حیزب و کەسایەتیی سەربەخۆ و رۆشنبیریش لەناو ئەو بەرێوبەرایەتیانەدا ھەن، بۆیە هشێتا نەگەییشتوونەتە رێککەوتن و رەنگە تا سبەی ئەم پرسەیش یەکلا بکەنەوە."
بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە ئێستادا کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەژێر ھێرشێکی توندی داعشدایە، یەکرێزئ و یەکدەنگیی کورد لە هەر کاتێکی دی بە پێویست دەبینرێ، تا بتوانن بەرگری لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.
چاودێران باوەڕیان وایە کە، ئەمەریکا وڵاتانی رۆژئاوا هەمیشە داوای یەکریزیی کوردیان کردووە لە رۆژئاوای کوردستان، بۆیە ئەم ڕێککەوتنە وەڵامێک دەبێت بۆ ئەو داواکارییەی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە لە کورد کراوە و هاوکات پێگەی کورد بەهێزتر دەکات.
زریان زیاد




