جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دوا خرا.. پێویستە لایەنە سیاسییەكان ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە

سلێمانی-KDP.info- بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆ ببێتەوە، بەڵام بە هۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانەوە كۆبوونەوەكە بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییش دەڵێت، پێویستە لایەنە سیاسییەكان ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرلیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (مینا سامی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ 11/11/2014 دوا خرا، چونكە پێشتر ماوەی هەفتەیەك درابووە لایەنەكان بۆ ئەوەی لەبارەی پۆستی پارێزگارەوە بگەنە رێككەوتن، بەڵام هەر زوو ئێمە دەمانزانی ناگەنە رێككەوتن، لەبەر ئەوەی ماوەكە كەم بوو".
(مینا) گوتیشی، یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگار دراوە بە لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی هەر پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێم ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە، بەڵام بە هۆی هەندێك پرسی دیكەی وەكو بەغدا و رۆژئاوای كوردستانەوە سەرقاڵ بوون، سەرەڕای ئەوەیش، پێویستە ئەو لایەنانە ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە.
بڵند ئیبراهیم




