نێچیرڤان بارزانى: پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى قورس و ڕاهێنان هه‌یه

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانى) لە دیداریدا لەگەڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا، پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه و ڕوونى كرده‌وه كه ڕاسته ئێستا له شه‌ڕى دژى تیرۆردا ده‌ستپێشخه‌رى كه‌وتووه‌ته ده‌ستى پێشمه‌رگه، به‌ڵام بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسیى تیرۆر، پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى قورس و ڕاهێنان و هاوكاریى زیاتر هه‌یه.
سه‌ربه‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا(سێر ریچارد ئۆته‌وێى) و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا، شانده‌كه ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا هاتوونه‌ته دى، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینان بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان ده‌ربڕى كه وێڕاى هه‌بوونى كێشه‌ى بودجه و سنورداریى تواناكان، باوه‌شیان بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دوایین سه‌ردانى (نێچیرڤان بارزانی)-یان بۆ به‌ریتانیا به سه‌ركه‌وتوو و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند و داوایان كرد كۆمیته‌ى هاوبه‌شى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو لا كارا بكرێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، كێشه‌كانى بودجه و مووچه و پرسى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، گرینگیى به‌شداریكردنى سوننه له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق، ڕۆڵى هاوپه‌یمانان له جه‌نگى دژى تیرۆردا، هه‌روه‌ها بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێویستیى هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تى فیدرالیى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ڕه‌وشى كرێكاران و كارى سه‌ندیكایى و مافه‌كانى مرۆڤ و مافى ئافره‌تان له كوردستان، چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
سه‌رۆكوه‌زیران سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه بۆ هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى و ڕوونى كرده‌وه كه ڕاسته ئێستا له شه‌ڕى دژى تیرۆردا ده‌ستپێشخه‌رى كه‌وتووه‌ته ده‌ستى پێشمه‌رگه، به‌ڵام بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسیى تیرۆر، پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى قورس و ڕاهێنان و هاوكاریى زیاتر هه‌یه. ده‌رباره‌ى ئاواره‌كانیش جه‌ختى له‌و كرده‌وه كه وێڕاى هه‌موو كێشه‌كان، هه‌رێمى كوردستان له هاوكاریكردنیان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها حكوومه‌ت به‌رده‌وام كار بۆ پێشخستنى كارى سه‌ندیكایى و ڕێكخراوه‌یى ده‌كات. له كۆتاییشدا داكۆكى خواستى پێشخستنى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه كرایه‌وه.




