٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.. لە شەڕی پێشمەرگە و میلیشیاكاندا، شەش چەكداری شیعە كوژران و بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.INFO- لە ئەنجامی پێكدادانێك لە نێوان میلیشیا شیعەكان و هێزی پێشمەرگەدا، دووان لە میلیشیا شیعەكان كوژران و چواری دیكەیش بریندار بوون.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە، KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی شەڕفرۆشتنی میلیشیا شیعەكان بە هێزێكی پێشمەرگە لە نزیك گوندی یەنگیجە لە خورماتوو، لە نێوان چەند چەكدارێكی میلیشیا شیعەكانی بەدر و هێزێكی پێشمەرگە شەڕ دروست دەبێت و لە ئاكامدا دوو لە چەكدارانی میلیشیا شیعەكان كوژران و چواری دیكە بریندار بوون، كە یەكێك لە كوژراوەكان پلەی نەقیبە.
گوتیشی، "دوابەدوای ئەو ڕووداوە و بۆ تۆڵەسەندنەوە، میلیشیا شیعەكان هەستان بە ڕفاندنی شەش پێشمەرگە كە لە كاتی پشوودابوون لە چەند شوێنێكی شاری خورماتوو، بەڵام دواتر پاش گفتوگۆ، ئازاد كران".
ڕائید (فارووق) زیاتر گوتی، "ماوەیەكە میلیشیا شیعەكان زۆر لەخۆبایی بوون و شەڕ بە زاڵگە و هێزەكانی پێشمەرگە دەفرۆشن، ئەمەیش وای كردووە كە چەندین دەماقاڵە و شەڕ لە نێوان هەردوو لادا دروست ببێت".

ڕوونیشی كردەوە كە، دوای ئەو قسانەی (هادی عامری) لە باڵاخانەی پارێزگای كەركووك كردنی، بە تەواوی میلیشیا شیعەكانی بەدر خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن و لەم سنوورەدا بیانوو بە هێزەكانی پێشمەرگە دەگرن.
هیوا حوسێن ئەمین
 

هەواڵی پەیوەندیدار