پەرلەمان ئەمڕۆ بڕیار دەدات

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێک جەختی کرەوە کە، ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی پەرلەماندا، ڕەوانەکردنی هێزی پێـشەرگە بۆ دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان دەخاتە بەر باس، دەشڵێت، ئەمە نیشانی دەدات کە، بڕیارە یەکلاکەرەوە و چارەنووسسازەکانی پێوەست بە گەلی کوردستان، لە ڕێگەی پەرلەمانەوە، دەستکەوتی شەرعی و نیشتیمانی، جەماوەرییە و شەرعیەتی یاساییشی دەبێ.
(عەبدوڵڵا ڕێکانی) بەKDP.infoـی ڕگەیاند، "ئەمە یەکەم جارە پەرلەمان پرسی ناردنی هێز بۆ دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان کە کۆبانییە، بخاتە بەر باس، پێم وا نییە لە مێژووی پەرلەماندا وەها پرسێک گفتوگۆی لەبارەوە کرابێ، بەڵام ئەوەی کە دڵخۆشکەرە ئەوەیە، ڕەزامەندی لەسەر ڕەوانەکردنی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەدرێ، وەک مەرجەعێکی یاساییی سەرەکیی لە هەرێمی کوردستان."
(ڕێکانی) زیاتر گوتی، "دەنگدانی پەرلەمان دەربارەی ڕەوانەکردنی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان، بەو واتایەیە کە، بڕیارە یەکلاکەرەوە و چارەنووسسازەکانی پێوەست بە گەلی کوردستان، لە ڕێگەی پەرلەمانەوەیە و ئەمەیش خۆی لە خۆیدا دەستکەوتی شەرعی و نیشتیمانی، جەماوەرییە و شەرعیەتی یاساییشی دەبێ."
ئاماژەیشی دا، "بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، هاوکات پێوەست دەبێ بە گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی قوتابیانی کوردستان، کە بە هۆی نیشتەجێبوونی ئاوارەکانەوە تێیاندا، هێشتا نەچوونەتەوە بەر خوێندن و بە ئامادەبوونی، وەزیری پەروەردە(پشتیوان سادق) دەبێ."
ئەم پرسی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی، دوای ئەوە دێ کە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سەرۆکی هەرێمی وکردستان(مەسعوود بارزانی) نووسراوێکی ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کردووە بۆ ئەوەى لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا، پەرلەمان بابەتى ناردنى هێزى پێشمەرگە بۆ رۆژئاواى کوردستان تاوتوو بکات و رەزامەندى پەرلەمانى کوردستان بۆ وەربگیرێت.
مەزیەت عەبدو- زریان زیاد




