خازر.. پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند و گورزێکی کوشندەیان لێوەشاندن

خازر-KDP.info- فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر گوتی، شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند و گورزێکی کوشندەیان لێوەشاندن و لە ئاکامدا ژمارەیەک تیرۆریست کوژراون و ژمارەیەکیشیان لێ بریندار بوون.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر(سەید هەژار) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە و بە الله ئەکبەر دەهاتن بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بترسێنن، بەڵام خۆشبەختانە هێزی پێشمەرگە گوێی پێنەدان و بەتوندی بەرەنگاریان بوونەوە و لە هەموو لایەک هێرشەکانیان تێک شکاندن و رێگەیان پێ نەدان پێشڕەوی بکەن و زیانی زۆریشیان پێگەیاندن."
(سەید هەژار) گوتیشی، "زانیاریمان بۆ هاتووە کە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەک چەکدار کوژراون و هەندێکیشیان بریندار بوون، هەروەها چەند ئۆتۆمبێلێکیشیان تێک شکێندران، بە هۆی ئەو دۆڕانەیانەوە پاشەکشەیان کرد."
ئەو جەختی کردەوە کە، "بەڵێن بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدەین رێگە نادەین ئەو تیرۆریستانە جارێکی دی لە هەرێمی کوردستان نزیک ببنەوە."
بڵند ئیبراهیم




