٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاوەڕوان دەکرێت سبەی ھەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای کوردستان رێککەوتن ئیمزا بکەن

سەرچاوە: KDP.info
ئەندامی شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا (فەوزی شنگالی)

دھۆک-KDP.info-  ئەندامێکی شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەڵێت، گفتوگاکانی نێوان ھەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای کوردستان بەرەو کۆتایی دەچن و وەهایش چاوەڕوان دەکرێت سبەی رێک بکەون.

ئەندامی شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا (فەوزی شنگالی) بە kdp.infoی راگەیاند "ئێمە بەرەو کۆتایی کۆبوونەوەکان دەچین و چاوەڕوان دەکرێت تاسبەی، بگەینە کۆتایی گفتوگۆکان و رێککەوتن بکرێت، چونکە خاڵی مەرجەع گەییشتووەتە کۆتایی و خاڵی بەرێوبەرایەتییش تەواو بووە و خاڵی سێیەم کە دروستکردنی ھێزێکی ھاوبەشە کە ئەمڕۆ زیاتر گفتوگۆیان لەسەر کردووە، ئەمەیش بەرەو کۆتایی دەچێت."
(فەوزی شنگالی) گوتیشی، "لەئێستادا تەنھا لە ڕووی مەبدەئییەوە رێککەوتن لەبارەی دروستکردنی ھێز دەکرێت، دواتر لە ڕێی لیژنەی سەربازیی ھەردوو ئەنجوومەن، چۆنیەتیی کارکردن  ووردەکارییەکەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لەژێر سەرپەرشتیی مەرجعی سیاسی."
زیاتر گوتی، پێویستە ئەو ھێزە بە جۆرێک بێت کە یەک سەرکردایەتی ھەبێت، بۆئەوەی نەبێتە دوو ھێز تا خوانەخواستە لە داھاتوو شەڕ لەنێوانیان ڕوو نەدات.
زیاتر گوتی، مەرجعی سیاسی، ھەموو کارێکی لە دەستدا دەبێت لە ڕووی ئیداری و سەربازی و دیپلۆماسی و ھەموو کارەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستانەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار