٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتیی هەرێم پرسی ڕەوانەکردنی پێشمەرگەی بۆ کۆبانی، بە پەرلەمان سپارد.. ئومێد خۆشناو: پەرلەمان سبەی بڕیار دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان نووسڕواێکی ئاراستەى سەرۆکاتیی پەرلەمانى کوردستان کرد تا لە کۆبوونەى سبەینێی پەرلەماندا بابەتى ناردنى هێزى پێشمەرگە بۆ  رۆژئاواى کوردستان تاوتوو بکرێت و رەزامەندیى پەرلەمانى کوردستان بۆ وەربگیرێت. باوەڕیشی وایە کە، بڕیارى پەرلەمانتاران و پەرلەمانى کوردستان دەنگدان دەبێت بەوەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان رەوانەى رۆژئاواى کوردستان بکرێت.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان(ئومێد خۆشناو) بە  kdp.info راگەیاند، "سەعات شەشى ئێوارەى ئەمڕۆ، کاتێک کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان تایبەت بوو بە رەوشى پەروەردە و دانیشتنەکە بۆ سبەی چوارشەممە درێژکرایەوە، نووسراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان، ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان کرا بۆ ئەوەى لە کۆبوونەوەى سبەینێدا پەرلەمان بابەتى ناردنى هێزى پێشمەرگە بۆ رۆژئاواى کوردستان تاوتوو بکات و رەزامەندى پەرلەمانى کوردستان بۆ وەربگیرێت."
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتیی گوتیشى: "سەعات 10-ی سبەینێ کە کۆبووونەوەى پەرلەمان دەست پێ دەکاتەوە ئەو بابەتە لە بەرنامەى کاردا دەبێت و پەرلەمانى کوردستان لە ئەم پرسە دەکۆڵێتەوە، هاوکات بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت و باوەڕیشم وایە کە، رەزامەندى نیشان دەدات بۆ ئەوەى هێزى پێشمەرگە لە باشوورى کوردستانەوە بتوانێت بۆ بەرگرى لە خاکى کوردستان بچێتە رۆژئاواى کوردستان."
(خۆشناو) دڵنیایى دا و گوتى: "بە دڵنیاییەوە بڕیارى پەرلەمانتاران و پەرلەمانى کوردستان دەنگدان دەبێت بەوەى هێزى پێشمەرگەى کوردستان رەوانەى رۆژئاواى کوردستان بکرێت."  

هەواڵی پەیوەندیدار