٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناردنی هێز بۆ كۆبانی، هێشتا نەبووەتە بڕیار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بۆ تاوتووكردنی ناردنی هێز بۆ كۆبانی، كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی باڵادا ساز كرا، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێك نەدراوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەمید (هەڵگورد حیكمەت)، بۆ Kdp.info گوتی، "ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانی نەدراوە، چونكە ئەو بابەتە تاوتوو دەكرێت و ئەمڕۆیش بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی باڵادا ئەنجام درا.

عەمید (هەڵگورد) گوتیشی، پێویستە میكانیزمێك بۆ چۆنیەتیی ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای كوردستان دابنرێت و بزانن كۆبانی پێویستی بە چ جۆرە هێزێكە، بۆیە ئەمە لە ئێستادا تاوتوو دەكرێت و دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار