داعش لە گرتنی چیای باشیك شكستی برد.. 14 چەكداریان كوژران و بریندار بوون

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كرد بۆ ئەوەی چیای باشیك كۆنتڕۆڵ بكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی بەرەوڕوویان بوونەوە و لە ئاكامدا تیرۆریستان شكستیان هێنا و 14 چەكداریشیان كوژران و بریندار بوون.
بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەربەست تروانشی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە و لە سەنگەرەكان نزیك بوونەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە چڕی بۆردوومانیان كردن و هێرشەكەیان تێك شكێندرا، لە كاتێكدا نەخشەیان دانابوو چیای باشیك كۆنتڕۆڵ بكەن.
(تروانشی) زیاتر گوتیشی، لە ئاكامی ئەو بۆردوومانەی هێزی پێشمەرگەدا، هەشت چەكدار كوژران و شەشی دیكەیش بریندار بوون.
ڕوونیشی كردەوە كە، ئێستا چەكدارانی تیرۆریستی داعش هەڵاتوون و ناوچەكە ئارام بووەتەوە.
بڵند ئیبراهیم




