٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چیای شنگال.. هێز و چەك گەییشتنە هێزەكانی پێشمەرگە.. ورەیان بەرزە و بە سەختی داعش بۆردوومان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال دەڵێت، لە بەیانییەوە شەڕێكی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی تیرۆریستی داعشدا دەستی پێ كردووە، بەڵام خۆشبەختانە هێز و چەك گەییشتوونەتە دەستی پێشمەرگە و بە توندی ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم شەشۆ)، بە kdp.info-ی راگەیاند، سەعات پێنجی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، چەكدارانی داعش كە نزیكەی 40 هەمەر دەبوون، هێرشیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە دەست پێ كرد و تا ئێستایش شەڕ بەردەوامە.
(شەشۆ) گوتیشی، "لە دوای گەییشتنی هێز و چەك، لە ئێستادا ورەی پێشمەرگە بەرزە و بە سەختی داعش بۆردوومان دەكەن، هەروەها زیانی زۆر بەر تیرۆریستان كەوتووە و خۆیشم تەرمی چوار چەكدارم بینیوە".
ئەو هەروەها زیاتر گوتی، ئێستا هێزێكی زۆر لە چیای شنگالن و شەڕیش بەردەوامە، پێشمەرگەیش بە توندی بەرەوڕووی داعش بوونەتەوە و گورزی كوشندەیان لێ وەشاندوون و رێگە نادەن پێشڕەوی بكەن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار