٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا: چەک و تەقەمەنیی هەرێمی کوردستانمان گەیاندە کۆبانی

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-  ئەو هێزانەی کە بەرگری لە کۆبانی دەکەن بەرانبەر بە هێرشە داگیرکارییەکانی تیرۆریستانی داعش، بە گەییشتنی ئەو چەکەی هەرێمی کوردستان کە بە فڕۆکەی سیی 130 ـی ئەمەریکایی گەیەنران، خۆشحاڵن و دەڵێن، کاریگەریی ئەرێنی بەسەر دۆخی شەڕ لە شارەکە دەبێ.
گوتەبێژ بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل، بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو چەک و تەقەمەنی و پێداویستییە پزیشکیانەی کە فڕۆکەکانی ئەمەریکا پێی گەیاندوون، هاوکاریێکی زۆر باشی چەکدارانیان دەکات لە بەرەوڕووبوونەوەی داعشدا. ئەو گوتیشی کە چاوەڕوانیی زیاتریشیان لە گەیاندنی هاوکاری و پشتیوانیی سەربازی هەیە.
(ڕێدوور خەلیل) زیاتر گوتی، "هاوکارییە سەربازییەکان(...)، زۆر باش بوون و سوپاس بۆ ئەمەریکا کە چەکی پێ گەیاندین، ئەم هاوکارییە کاریگەریی ئەرێنی بەسەر پرۆسەی سەربازی دژ بە داعش دەبێ."
فڕۆکەکانی ئەمەریکا، بەرەبەیانیی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ئەو چەک و تەقەمەنی و پێداویستییە سەربازیانەی گەیاندنە نزیک کۆبانی، کە هەرێمی کوردستان بۆیانی ئامادە کردبوو، تا لە جەنگی دژ بە تیرۆر هێزە بەرگریکارەکانی کۆبانی پێشوەچوون لە بەدەستهێنانەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی بە دی بێنن.
بەپێی بەیاننامەی فەرماندەیی سەربازیی ئەمەریکا، چەک و تەقەمەنی و پێداویستییە پزیشکییەکان، لە ڕێگەی فڕۆکەی سیی 130 ـیەوە و بە چەند جارێک گەیەنراونەتە کۆبانی، چەک و پێداویستییەکانیش هەرێمی کوردستان پێشکەشی کوردانی کۆبانی کردووە، کە مەبەست لێی بەردەوامیی بەرگریکردنە لەو شارە کوردییە، کە داعش هەموو هەوڵەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی خستووەتە گەڕ.
هێزەکانی هاوپەیمانانیش جەخت دەکەنەوە کە، زیاتر لە 135 هەڵمەتی ئاسمانییان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە کۆبانی ئەناجام داون، 11 ـیان شەممە و یەکشەممە بوون و هاوکار بوون لەوەی هێزەکانی کورد، بەر هێرشێکی نوێی تیرۆریستان بگرن، کە مەبەستیان بووە، ڕێی تورکیایشیان لێ بگرن.
هەڵمەتەکانی هاوپەیمانان لە نزیک کۆبانی، 20 مۆڵگەی ڕێکخراوی داعشیان کردوونەتە ئامانج، پێنج تانک، دوو باڵاخانە کە داعش دەستی بەسەردا گرتبوون.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار