هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، ڕێگرتن له بازرگانیكردنی داعش به نه‌وته‌وه‌یان خستە بەر باس

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەیاندا، (نێچیرڤان بارزانی) و نێردراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری وزه، هه‌وڵه‌كانی تیرۆریستانیان بۆ سوودوه‌رگرتن له نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه له عێراق خستە بەر باس و، وێکڕایش داكۆكییان له گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ ڕێگه‌گرتن له بازرگانیكردنی داعش به نه‌وته‌وه كرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، پێشوازی له نێردراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری وزه(ئامۆس هۆكسته‌ین) و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و دپلۆماتكاران پێك هاتبوون.
له دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی) و وه‌زیری سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان(ئاشتی هه‌ورامی) ئاماده‌ی بوون، ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی و مه‌ترسیی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش تاوتوو كرا و، تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی تیرۆریستان بۆ سوودوه‌رگرتن له نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه له عێراق و، داكۆكی له گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ ڕێگه‌گرتن له بازرگانیكردنی داعش به نه‌وته‌وه كرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كی له هه‌وڵ و كاری به‌رده‌وامی داموده‌ستگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌م بازرگانییه پێشكه‌ش كرد و، ڕوونی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی باڵای حكوومی له وه‌زیرانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و ئاساییشی گشتی پێك هێناوه كه زۆر به وردی چاودێریی كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن و توندترین ڕێكار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بازرگانیكردنی تیرۆریستانی داعش به نه‌وته‌وه، ده‌گرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و گرینگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی (عه‌بادی)-دا كرا و، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م به‌شدارییه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانیش سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مه‌ریكای كرد كه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كاندا یارمه‌تیده‌ر بن، جه‌تیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێن.




