٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ داعش لە حەوت میحوەر تێك شكێندرا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەركەوتنی گەورەی بە دەست هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20-10-2014 هێزەكانی تیرۆریستیی داعش لە كۆمەڵگەی بورگ لە شنگال و میحوەری ڕەبیعه و ئەبو حوجەیرە و هەروەها چواریانی بەنداوی مووسڵ لە سێمحلا و لە میحوەری خازر و چیای زەرتك و لە باشووری گوێڕ و هەروەها وانكێ لە میحوەری بەنداوی مووسڵ پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دا، لە ئەنجامی ئەو پەلامارانە تیرۆریستانی داعش لە سەرجەم میحوەرەكاندا تووشی شكست گەورە هاتوونە و دەیان كوژراویان لێ جێ ماون و كەلوپەلی سەربازی و چەك و تەقەمەنییەكی زۆریان لە دوای خۆیان جێ هێشتوون.
ئەو سەرچاوە سەربازییە باڵایە هاوکات ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خۆڕاگریی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعش نەیانتوانیوە بستێك پێشڕەوی بكەن و بە تێكشكاوی بۆ مۆڵگەكانی خۆیان گەڕاونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار