٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە، داعشی لە قەرەتەپە ڕاو نا.. تیرۆریستان بۆردوومان دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە-تایبەت بە KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە قەرەتەپە هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە و دوای شەڕێكی قورس، هێزكانی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعشیان ڕاو نان.

كارگێڕی ناوچەی قەرەتەپەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەفاْ عەلی)، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، چەكدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیان كردە سەر شارۆچكەی قەرەتەپە و دەوروبەری و لە دوو قۆڵەوە هاوەنبارانیان كرد، بەڵام پاش شەڕێكی قورس، هێزەكانی پێشمەرگە توانییان ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر قەرەتەپە تێك بشكێنن و پاشەكشە بە تیرۆرستان بكەن.

ئەو كارگێڕەی ناوچەی قەرەتەپەی پارتیی دیموكراتی كوردستان زیاتر گوتی، هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە مەترسیی سەر قەرەتەپە نەهێڵن و ئەو شوێنانەی داعش پاشەكشەی بۆ كردوون، ئێستا بۆردوومان دەكرێن.
(سەفاْ عەلی) ڕوونیشی كردەوە، "لەو شەڕەدا زیاتر چەكی قورس بەكار هات كە بریتی بوون لە دۆشكە، هاوەن و چەكی جۆراوجۆر.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار