ناوەران.. هێزی پێشمەرگە بارەگایەكی داعشی خاپوور كرد.. چەندان تیرۆریست كوژران و بریندار بوون

ناوەران-kdp.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران دەڵێت، ئەمڕۆ گورزێكی كوشندەیان لە داعش وەشاندووە و بارەگایەكیان بە تەواوەتی خاپوور كردووە، كە چەندان تیرۆریستیش كوژراون و بریندار بوون.
بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە میحوەری ناوەران (سەربەست تراونشی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە میحوەری ناوەران هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە چەكی قورس وەڵامیان دانەوە و تیرۆریستان تێك شكێندران و هەڵاتن.
(تراوانشی) گوتیشی، هێزی پێشمەرگە بارەگایەكی داعشی بە تەواوەتی ڕووخاندووە و ژمارەیەك چەكداریش كوژراون و برینداربوون، ئەمە جگە لە سووتانی چەندان ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، "تیرۆریستان جموجۆڵیان هەیە و ئێمەیش بە وردی چاودێرییان دەكەین، هێزەكانی پێشمەرگەیش بە چەكی قورسەوە و بۆ هەر هێرشێكی لەناكاو، لە ئامادەباشیی تەواودان".
بڵند ئیبراهیم




