٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەنداوی مووسڵ.. هێزەكانی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت بە kdp.info- هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری فلفێل و وانكێ و بەنداوی مووسڵ، توانییان هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش تێك بشكینن و بە توندی وەڵامیان بدەنەوە.

كارگێڕی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری بەنداوی مووسڵ (شێخ محێدین مزووری)، بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە فلفێل و بەنداوی مووسڵ و نزیك ناحیەی وانكێ، بە تۆپ و هاوەن هێرشیان كرد، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە هەر زوو وەڵامیان دانەوە و نەیانهێشت پێشڕەوی بكەن.
(شێخ محێدین) زیاتر گوتی، خۆشبەختانە هێزەكانی پێشمەرگە زەرەر و زیانێكی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە، بەڵام ئامارێكی تەواو لە بەردەستدا نییە.
ئەو سەرپەرشتیارەی بەنداوی مووسڵ ڕوونیشی كردەوە، شەڕەكە بەردەوامە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لە هەموو میحوەرەكان توانیویانە پاشەكشە بە تیرۆرستانی داعش بكەن.
(مزووری) ئاماژەیشی دا كە، هێزەكانی پێشمەرگە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لەو سنوورە، لە ئامادەباشیی تەواودان.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار