٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەلامارەكانی داعش لە حەوت میحوەر تێكشكێندران.. گورزی کوشندە لە داعش دراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە حەوت میحوەرەوە، کۆی ئەو هێرشانەی تیرۆریستانی داعشیان تێک شکاندن کە کردیانە چەند بەرەیەکی جەنگ و گورزی کوشندەیان لێ داون.
بەپێی زانیارییەکانیKDP.info کە لە سەرچاوەی سەربازیی باڵاوە دەستی کەوتوون، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20-10-2014 هێزەكانی تیرۆریستیی داعش لە كۆمەڵگەی بورگ لە شنگال و میحوەری ڕەبیعه و ئەبو حوجەیرە و هەروەها چوارڕیانی بەنداوی مووسڵ لە سێمحلا و لە میحوەری خازر و چیای زەرتك و لە باشووری گوێڕ و هەروەها وانكێ لە میحوەری بەنداوی مووسڵ پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دا.

بە خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگە سەرجەم پەلامارەكانی تیرۆریستانی داعش تێكشكێندران و شەڕیش لە چەند شوێن تا ئێستا هەر بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار