٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە چەكی قورس لە داعش دەدات.. شەڕ بەردەوامە و زیانی زۆر بە تیرۆریستان گەییشتووە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-kdp.info- ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان دەست پێ كردووە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تاوەكو ئێستایش شەڕەكە بەردەوامە.

ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و كەسایەتیی ئێزدییەكان لە چیای شنگال (مەحما خەلیل)، بۆ kdp.info گوتی، ئێستا لە چەند قۆڵێكەوە شەڕ بەردەوامە و هێزی پێشمەرگەیش زیانی زۆری بە داعش گەیاندووە و رێگەیان نەداوە پێشڕەوی بكەن.
(خەلیل) ڕوونیشی كردەوە، هێزێكی زۆری پێشمەرگە بە چەكی قورسەوە لە داعش دەدات و تاوەكو ئێستایش ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی تیرۆریستی داعش كوژراون.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، تاوەكو ئێستایش شەڕەكە بەردەوامە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار