قەرەتەپە.. شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە.. بە توندی وەڵامی تیرۆریستان دەدرێتەوە

قەرەتەپە-kdp.info- لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە، چەكدارانی داعش هێرشیان بۆ سەر قەرەتەپە دەست پێ كردووە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تاوەكو ئێستایش شەڕ بەردەوامە.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە (كەمال ئیبراهیم)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سەعات 5:30 خولەك، چەكدارانی داعش هێرشیان بۆسەر قەرەتەپە دەست پێ كرد و هێزی پێشمەرگەیش بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئێستادا شەڕێكی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە.
(كەمال ئیبراهیم) گوتیشی، شەڕەكە زیاتر لە ناوچەی نێوان تاسران و خەنجەر هەیە و بە هاوەنیش ناو قەرەتەپە بۆردوومان دەكرێت، هێزی پێشمەرگەیش وەڵامیان دەداتەوە.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە و ئێستایش شەڕەكە بەردەوامە.
بڵند ئیبراهیم




