٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری خازر، پێشمەرگە هێرشێکی تیرۆریستانی داعشی تێک شکاند و گورزی گوشندەیان لێ وەشاندوون

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە میحوەری خازر چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی بەرپەرچیان درایەوە و هێرشەکەیان تێک شکێندرا و پێشمەرگە گورزی کوشندەی لێ وەشاندن.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر(سەید هەژار) بە kdp.infoی راگەیاند: "هێرشەکەی چەکدارانی داعش سەعات پێنجی بەرەبەیان کرایە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی رووبەروویان بوونەوە و سەرباری ئەوەی کە نەیانهێشت بێنە پێشەوە، تێکیشیان شکاندن."
(سەید هەژار) گوتیشی، "خۆشبەختانە هێزی پێشمەرگە زیانی بەرنەکەوتووە، بەڵام گورزێکی کوشندەیان لە تیرۆریستان وەشاندووە و زیانیان بەرکەوتووە، چونکە هێزی پێشمەرگە هێزیکی زۆری لەو شوێنە هەیە و بە چەکی قورسیش بۆردوومانمان کردوون."
زیاتر گوتی، "هێشتا شەڕ لەو سنوورە بەردەوامە و هێزی پێشمەرگە دەتوانێ پێشڕەوی بکات، بەڵام پێویستمان بە فەرمانە."
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار