زانكۆى چه‌رمۆ له گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه.. گوشاری سه‌ر زانكۆكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه

هەلێر-KDP.info- وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌رێمى كوردستان(د. یووسف گۆران) ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى زانكۆیه‌كى تازه‌ى حكوومى له ناوچه‌ى گه‌رمیان ده‌ربڕیوه. ڕوونیشى كرده‌وه زانكۆكه به ناوى زانكۆى "چه‌رمۆ" و له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێت، به ده‌ستبه‌كاربوونیشى ده‌توانێ پێشوازى له خوێندكارانى گه‌رمیان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى و خه‌ڵكى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات.
وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران فه‌رمانى دامه‌زراندنى زانكۆكه ئیمزا ده‌كات، ئه‌و فاكه‌ڵتى و سكووڵانه‌ى ئێستا له چه‌مچه‌ماڵ هه‌ن، ده‌خرێنه چوارچێوه‌ى ئه‌م زانكۆ تازه‌یه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كردنه‌وه‌ى زانكۆكه گوشاری سه‌ر زانكۆكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌ت بۆ قوتابیانى ناوچه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێ كه له جیاتى ئه‌وه‌ى بچنه زانكۆكانى دیكه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، یان زانكۆكانى عێراق، له‌و زانكۆیه‌ى ناوچه‌كه‌ى خۆیان درێژه به خوێندن بده‌ن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى زانكۆ له گه‌رمیان بره‌و به پێشخستنى ناوچه‌كه و ژێرخانى زانستى و ئه‌كادیمیى گه‌رمیان ده‌دات.




