٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێهات بارزانی: هەوڵ دەدەین بەپێی توانا كێشەی هاتوچۆی قوتابیانی سنووری پەروەردەی مێرگەسوور چارە بكەین

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسوور- -KDP.info (لێهات بارزانی) دەڵێ، هەرچیێکیان لە دەست بێت بۆ قوتابیانی سنووری پەروەردەی قەزای مێرگەسوور درێخی ناكەن و پاسیشیان بۆ قوتابیانی گوندی هۆستان كە داوایان كردبوو، دابین كردووە.. گوتیشی، بۆ ئەمساڵ هەموو هەوڵێك دەدەن کێشەی هاتوچۆی چەند گوندێكی تریش چارە بکەن.
(لێهات بارزانی) بە KDP.info  راگەیاند: "دوێنێ شەممە،‌ كۆمەڵێك قوتابیی گوندی هۆستانی سەر بە پەروەردەی قەزای مێرگەسوور، بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆیان بۆ چارە بکرێ، گردبوونەوەیەکیان ساز دا، هەڵبەت نێوانی گوندەکەیان و ئەو شوێنەی كە لێی دەخوێنن كەم نییە، بۆیە بە لای ئێمەوە ئەمە پەرۆشیی ئەم قوتابییە ئازیزانەیە بۆ خوێندن، بۆ ئەم مەبەستەیش ئێمە لەلای خۆمانەوە هەرچیێكمان لە دەست بێت درێخی ناكەین و بۆیانی جێبەجێ دەکەین"، گوتیشی، "بۆ ئەوەی بە هۆی دووریی ڕێگاکەیان و ئەو گرفتەی هاتوچۆیانەوە، هەروەها تا ساڵێكی خوێندنی ئەم قوتابییە خۆشەویستانە نەفەوتێت، لە ئێتسادا پاسێكمان بۆ دابین کردوون."
(لێهات بارزانی) جەختی کردەوە: "ئێمە ئەم ساڵ هەموو هەوڵێك دەدەین هەرچۆنێك بێت نەك ئەم گوندە بەتەنیا، چونكە سنووری جیۆگرافیی ئەم دەڤەرە سنوورێكی فراوانە، هەوڵ دەدەین بەپێی توانا بتوانین كێشەی هەموو  قوتابیانی ئەم سنوورە چارە بكەین، هەڵبەت هاوکات هەوڵ دەدەین بەپێی توانای خۆمان چەند گوندێكی تریش لە هەبوونی كێشەی هاتوچۆ رزگار بكەین.. دووپاتیشی دەكەینەوە بۆ نەفەوتان و لەكیسچوونی ساڵێكی خوێندنی ئەم قوتابیانە، ئێمە ئامادەین گرفتی هاتوچۆیان بۆ چارە بکەین."
 

هەواڵی پەیوەندیدار