٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا دووبارە سوپا دادەمەزرێنێتەوە.. داعش بە چەکی قورسەوە خۆی لە جەلەولا جێگیر کردووە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتی لە خانەقین دەڵێت، سوپای عێراق لە دیالە دەستی بە ناونووسکردن کردووە بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی سوپا و فەوجی پۆلیسی فریاکەوتن بۆ جەلەولا و سەعدیە، بەڵام خەڵکێکی کەم پێشوازییان دەکەن، ئاماژەیشی دا، داعش بارەگای سەرەکیی خۆی لە دیالە گوازتووەتەوە بۆ جەلەولا.

بەرپرسی لقی 15پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بە kdp.infoی راگەیاند: "سوپای عێراق ھاتبوو بۆ ناوچەکە بۆ ئەوەی جەلەولا و سەعدیە لە دەست داعش رزگار بکەن، بەڵام چەند جارێک ھەوڵیان دا و دواجاریش پێش جەژن بوو لەلای ناوچەی ئیمام وەیس سەرکەوتوو نەبوون."
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) گوتیشی، ماوەی ھەفتەیەکە داعش بارەگای سەرەکیی خۆی لە دیالە گوازتووەتەوە بۆ ناو جەلەولا و ھێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە، تەنانەت دەبابەیشیان پێیە.
زیاتر گوتی، "سوپای عێراق ناتوانی جەلەولا و سەعدیە بگرن و خەڵکەکەش باوەڕی پێیان نەماوە و دەزانن درۆ دەکەن و لە داھاتوودا شەڕی کوردیش دەکەن و ئەگەر بتوانن بەو نیەتە دەیگرن کە رێگە نەدەن جارێکی دیکە ھێزی پێشمەرگە بچێتە ئەو دوو ناوچەیەوە."
(شێخ مستەفا) ئاشکرایشی کرد، "لەئێستادا لە پارێزگای دیالە سوپای عێراق دەستی کردووە بە ناونووسکردن بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی سوپا و فەوجی پۆلیسی فریاکەوتن بۆ جەلەولا و سەعدیە، بەڵام خەڵکێکی کەم پێشوازییان لێ دەکەن، چونکە بڕوایان پێیان نەماوە و ئەوانەی کە دەچنە ریزەکانیانەوە زیاتر ئاوارەکانن، لەبەر ئەوەی مانگانە نزیکی 900ھەزار دیناریان پێ دەدەن."
ئەوەشی خستەڕوو، "دوو سێ جار، داعش ھێرشی بۆ سەر پێشمەرگە کردووە بۆ ئەوەی ناوچەی کوباشی بگرن، دواتر بەرەو نەفتخانە بچن، بۆئەوەی رێگەی بەغدا بگرن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ورەیان بەرزە و لە ئامادەباشی تەواودانە و رێگریان لێ دەکەن.. چەند رۆژێکە ناوچەکە ئارامە."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار