٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. هێزەكانی پێشمەرگە 10 تیرۆریستی داعشیان كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-تایبەت بە KDP.info- هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای شنگال، ئەمڕۆ بەرەوڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە و لە بەیانییەوە تا ئێستا 10 چەكداری تیرۆرستی داعشیان كوشتوون و ئۆتۆمبێلێكیشیان تێك شكاندووە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 1-ی هێزی 18-ی سوپای یەكی زێرەڤانی موقەدەم (ماجید خالید)، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەكشەممە لە رۆژئاوای چیای شنگال، لە بەیانی سەعات 7ـەوە رووبەڕووی چەكدارانی تیرۆریستی داعش بوونەوە كاتێك بە چەند هەمەرێك هێرشیان هێنا و ویستیان لە ناوچەی بارا پێشڕەوی بكەن، بەلام هێزەكانی پێشمەرگە تاكو ئێستا نەیان هێشتووە هیچ پێشڕەوییەك بكەن.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال گوتیشی، ئەو شەڕە تاكو ئێستا بەردەوامە و هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە پاشەكشە بە داعش بكەن، لەو شەڕەیشدا تەنیا بریندارێكی سووك لە هێزی پێشمەرگە هەیە و تاكو ئێستایش 10 چەكداری تیرۆرستی داعش كوژراون و ئۆتۆمبێلێكیشیان تێك شكاوە.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار