نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ هاوكاریكردنی كۆبانی له‌سه‌ر هێڵین.. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌موان زانكۆ ته‌واو بكه‌ن ڕاست نییه

هەولیر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی کردەوە، حكوومه‌ت به په‌رۆشه‌وه سه‌یری بارودۆخی كۆبانی ده‌كات و هه‌رچی له ده‌ستی بێت، خوازیاره هاوكاری بكات، گوتیشی "به حوكمی جوگرافیاوه ده‌رفه‌تی زۆر شت نییه، وێڕای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ هاوكاریكردنی كۆبانی له‌سه‌ر هێڵین و پێشكه‌وتنی باش هاتووه‌ته ئاراوه." ئاماژه‌یشی دا كه تا ئێستا زیاتر له (10) هه‌زار هاووڵاتیی كۆبانی ڕوویان كردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و گه‌ییشتوونه‌ته كه‌مپه‌كان.
پێشوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر كار و هه‌وڵه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی فیدراڵی عێراقدا و ناردنی وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا. له‌مباره‌یه‌وه به تایبه‌تی سوپاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد كه له‌پێناو یه‌كڕیزیی نیشتمانیدا، له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكاندا نه‌رمییان نواندووه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه پشتگیری و هاوكاریی سه‌رۆكوه‌زیران (د. عه‌بادی) بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دوای ئه‌وه‌ش شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ده‌رباره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆر و بارودۆخی كۆبانییش، (نێچیرڤان بارزانی) باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌ت به په‌رۆشه‌وه سه‌یری بارودۆخی كۆبانی ده‌كات و هه‌رچی له ده‌ستی بێت، خوازیاره هاوكاری بكات، "به‌ڵام به حوكمی جوگرافیاوه ده‌رفه‌تی زۆر شت نییه، وێڕای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ هاوكاریكردنی كۆبانی له‌سه‌ر هێڵین و پێشكه‌وتنی باش هاتووه‌ته ئاراوه." ئاماژه‌یشی دا كه تا ئێستا زیاتر له (10) هه‌زار هاووڵاتیی كۆبانی ڕوویان كردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و گه‌ییشتوونه‌ته كه‌مپه‌كان.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران(قوباد تاڵه‌بانی)، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی دیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) دا له پرسی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی (عه‌بادی)-دا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سەرۆکوەزیرانی هەرێم ده‌ستپێشخه‌ری و ماندووبوونێكی زۆری له‌م دۆسیەیه‌دا بینیوه و به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش پێ ڕاگەیاند.
دوای ئه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی تایبه‌ت به گرفته‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی خوێندنی 2014 - 2015ی خسته ڕوو. له ڕاپۆرته‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌رچووانی خوێندنی ئاماده‌یی، زۆر له تواناكانی وه‌رگرتنی زانكۆ و په‌یمانگاكان و پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتره، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نه‌توانرێ هه‌موو ده‌رچووانی ئاماده‌یی له په‌یمانگه و زانكۆكان وه‌ربگیرێن و دیسان وه‌ك ساڵانی پێشوو كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی ده‌رچوانی ئاماده‌یی بێته ئاراوه. هه‌روه‌ها داكۆكی له پێویستیی دانانی پلانێك كرایه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی بواره پێویسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاراسته‌كردنی قوتابیان بۆ خوێندنی پیشه‌یی.
سه‌رۆكوه‌زیرانیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ خوێندن چ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی، یان زانكۆیی بێت، ده‌بێ ئامانج له خوێندن ده‌ستنیشان بكرێت و به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌خوێنن ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه له ده‌زگاكانی حكوومه‌ت دابمه‌زرێن، كه بێگومان ئه‌مه‌ش ئامانجێكی هه‌ڵه‌یه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌موان زانكۆ ته‌واو بكه‌ن ڕاست نییه و، له هیچ شوێنێكی دنیادا نییه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه زۆربه‌ی كار و پیشه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پشتگوێ خراون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موان ده‌یانه‌وێ زانكۆ ته‌واو بكه‌ن، كه‌س ئاماده نییه پیشه‌یه‌كی ته‌كنیكی یان خزمه‌تگوزاری بكات، بۆیه ده‌بێ ستراتیژێكی درێژخایه‌ن بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێوستییه‌كانی وڵات دیاری بكات و به‌و پێیه به‌رنامه‌ی خوێندن و وه‌رگرتن ئاماده بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیار درا، بۆردێك دابنرێت كه فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تی خوێندن و په‌روه‌رده دابڕێژێت. لای خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانیش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سلیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.
پاشان بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن (قوباد تاڵه‌بانی)-ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه خرایه ڕوو، كه بریتی بوو له گفتوگۆ و بڕیاردان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی "یاسای هێنانی پاره له ڕێگه‌ی قه‌رزه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان - عیراق." تیایدا باسی له پرسی وه‌رگرتنی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی كرد و ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دواداچوونی وردی یاسایی كردووه و له ده‌سه‌ڵات و ڕێپێدانی یاسایی و ده‌ستووری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی كۆڵیوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ لایه‌ن و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان مافی وه‌رگرتنی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نه یاساییه‌كان و بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه هه‌رێم ده‌توانێ له لایه‌ن و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ری بگرێت. ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانیش سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان ده‌رباره‌ی ڕه‌شنووسی یاساكه خسته ڕوو، پاشان بڕیار درا دوای ده‌ستكاری و له‌سه‌ر بنه‌ما و ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینییه‌كان ڕه‌شنووسی یاساكه په‌سه‌ند بكرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانی كوردستان.




