پەرلەمانی كوردستان كەمپێك بۆ ئاوارەكانی كۆبانی دروست دەكات

هەولێر-kdp.info- شاندێكی پەرلەمانی كوردستان، بە مەبەستی كردنەوەی كەمپێك بۆ ئاوارەكانی كۆبانی، سەردانی وڵاتی توركیای كردووە و ئەمڕۆیش كەلوپەلی پێویست بۆ كەمپەكە دەكڕدرێت.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان (فەخرەددین قادر)، بە kdp.info-ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی شاری كۆبانیی كرد، بڕیار درا كە لەسەر ئەركی پەرلەمان كەمپێك بۆ ئاوارەكان لەسەر سنوور دروست بكرێت، ئەمڕۆیش شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ تەواوكردنی ئەو كەمپە سەردانی توركیای كرد.
(فەخرەددین قادر) گوتیشی، كەمپەكە لە نزیكەی 280 خێمە پێك دێت و ئەمڕۆ كەلوپەلی پێویستی لە وڵاتی توركیا بۆ دەكڕدرێت و تەواو دەبێت.
شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان، لە شەش ئەندامی فڕاكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان پێك دێت.
بڵند ئیبراهیم




