٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی لاوانی کورد داوا دەکات لەبەردەم شوێنی کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجوومەنە کوردییەکە مانگرتن ڕابگەیەنرێ

سەرچاوە: KDP.info

 دهۆک-KDP.info-  بزووتنەوەی لاوانی کورد ئەمڕۆ یەکشەممە، داوا لە کەمپی ئاوارەکانی دۆمیز دەکات، مانگرتنێکی کراوە لە بەردەم بارەگای کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجوومەنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان(ENKS و TEV-DEM) لە دهۆک ڕابگەیەنن، وەک گوشارێک بەسەر هەردوو لایەنی دانوستانکارەوە تا بگەنە ڕێککەوتنێک ک هەمووان لە خۆیان ڕازی بکەن.

لەو بەیاننامەیەدا کە دانەیەکی دەست KDP.info  کەوتووە، هاتووە، "شەش ڕۆژە هەردوو ئەنجوومەنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان(ENKS و TEV-DEM) و لایەنە بەشداربووەکانی کانتۆنەکان، دانوستان دەکەن لەپێناو گەییشتن بە دەرەنجامێکی هاوبەش بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەداخەوە، ئەوەی کە بووەتە بەربەست و دواخستنی ڕێککەوتنی نێوانیان، حیزبایەتی و بەش و بەشکارییە، ئەمەیش لە کاتێکدایە کە گەلەکەمان لە ڕٶژئاوای کوردستان، بەرەوڕووی تیرۆرێکی تاوانکار و بەهێز بووەتەوە کە ڕێکخراوی داعشە،  بە تایبەت لە کۆبانیی خۆڕاگر کە مانگێکە بەرگری دەکات و، دەیانهەزار لە خەڵکەکەی ئاوارە بوون و ماڵ و گوند و هەندێ ئاواییەکانی شەرەکەیش ویران بوون."

بەیاننامەکە هاوکات دەڵێ، "ئێمە داوا لە هەر کوردێکی بەشەرەف دەکەین، ئەمڕۆ سەعات یەکی دوانیوەڕۆ بێت و لەبەردەم بارەگای کۆبوونەوەکانی کۆبووەوەکان لە دهۆک(هۆتێل دڵشاد، بەرانبەر بە دریم سیستی) مان بگرن، ئەمەیش بۆ گوشارخستنە سەر هەردوو لایە بۆ ئەوەی بە ڕێککەتنێکەوە کۆتایی بە دانوستانەکانیان بهێنن کە هەمووان لێی ڕازی ببن و پارێزگاری لە کەرامەت و مافەکانی گەلەکەمان و خوێنی شەهیدانمان بکات."


زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار