كۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبن

دهۆك-kdp.info- سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا دەڵێت، هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان تاوەكو ئێستا نەگەییشتوونەتە رێككەوتن و ئەمڕۆیش كۆبوونەوەكان لەبارەی كێشەكانی نێوانیانەوە بەردەوام دەبن.
سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا (سعوود مەلا)، بە kdp.info-ی راگەیاند، كۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان لەبارەی كێشەكانی نێوانیانەوە بەردەوامن و بڕیاریشە درێژەیان هەبێت.
(سعوود مەلا) گوتیشی، "بڕیارە ئەمڕۆیش كۆ ببینەوە بۆ ئەوەی بتوانین لەبارەی كێشەكانەوە بگەینە رێككەوتن".
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، گفتوگۆكان بەردەوامن و دیار نییە كەی كۆتاییان دێت.
بڵند ئیبراهیم




