گرووپی "نا بۆ خۆبەدەستەوەدان" لە پاڵ پێشمەرگەدا دەجەنگن

هەولێر-KDP.info- گرووپێکی نهێنی هۆڵەندایی بە ناوی "نا بۆ خۆبەدەستەوەدان"، کە لە سێ ماتۆڕسوار پێک دێن، بۆ جەنگان دژ بە داعش هاتوونەتە پاڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە.
سەرکردەی گرووپی "نا بۆ خۆبەدەستەوەدان"(کڵاس ئوتتو)، دەڵێ، ئەو سێ ماتۆڕسوارە سەربازی پێشووی سوپای هۆڵەندان، دووانیان لە هێزی دەریاوانیی و یەکێکیش سەرباز بووە.
(کڵاس) زیاتر گوتی، ئەوان پاش سەرپەڕاندنەکان چوونە هەرێمی کوردستان، ئەوان لە ئێستادا شارەزاییی خۆیان بۆ سوودگەیاندن پێـشمەرگە دەخەنە ڕوو.
ئەوان کە بۆ پشتیوانیی پێشمەرگە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئێستا لە بەرەکانی شەڕ لە زوممارن.
بە گوتەی ئەو گرووپە، بە لای حکوومەتی هۆڵەنداییەوە ئاساییە کە هاووڵاتیانیان بچنە لەشکرێکی دیکەوە کە کردەی توندوتیژی ئەنجام نەدەن. هەڵبەت هاتنیشیان بۆ کوردستان وەک خۆیان دەڵین، بە لایانەوە هاوکاری و پشتیوانی گەلێکی ستەم لێکراوە، هەر بۆیە لە پاڵ هەرێمی کوردستاندا دژ بە تیرۆر دوەستنەوە.
زریان زیاد




