تەقینەوەیەک لە خورماتوو چوار ھاووڵاتی کردنە قوربانی

خورماتوو-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە شارۆچکەی خورماتوو، بۆمبێک تەقییەوە و لە ئاکامدا چوار کەس بوونە قوربانی.
بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو(رایدفارووق ئەحمەد) بەkdp.info ی راگەیاند: لە نزیک مزگەوتی وەھاب لە شوێنی گوازتنەوەی ھاووڵاتیان بۆ گوندەکان، بۆمبێکی چێندراو لە ناو جێگەکەی پاسەوانی پۆلیس دانرابوو، تەقییەوە، لە ئاکامدا دوو ھاووڵاتی شەھید بوون و دووی دیکەیش بریندار بوون.
بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو گوتیشی، بارودۆخی خورماتوو ماوەیەک بوو ئارام بوو، بەڵام بەم دواییانە بە ھۆی ئەو تەقینەوانەوە بارودۆخەکە ئاڵۆز بووە.
بڵند ئیبراھیم




