جێگری سەرۆکی پەرلەمان: ئەمڕۆ وەزیرە کوردەکان سوێندی یاسایی دەخۆن

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا وەزیرە کوردەکان سوێندی یاسایی بخۆن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (ئارام شێخ محەممەد) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و بڕیارە تیێدا وەزیرە کوردەکانیش سوێندی یاسایی بخۆن، بۆ ئەو مەبەستەیش وەزیرە کوردەکان ھاتوونەتە بەغدا."
ھەریەکە لە پۆستەکانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی و وەزیری رۆشنبیری و وەزیری ژنان و وەزیری کۆچ و کۆچبەران و وەزیرێکی دەوڵەت بە کورد دراون.
بڵند ئیبراھیم




