وەزیری پەروەردە داوا دەکات بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کوردستاندا بکات

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کوردستاندا بەشدار بێت بۆ خستنەڕووی پلانی داھاتووی وەزارەت و رەوشی پەروەردەیی ئاوارەکان و پارێزگای دھۆک.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فاتیح مەولەوی زادە) بە kdp.infoی راگەیاند: "وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (پشتوان سادق) داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، کە لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا بەشدار بێت بۆ ئەوەی پلانی وەزارەت بۆ داھاتوو و رەوشی پەروەردەیی ئاوارەکان و پارێزگای دھۆک بخاتە ڕوو، کە ئەمە خاڵی جەوھەریی کۆبوونەوەکە دەبێت، بۆ ئەوەی رای پەرلەمانیش وەربگریت."
(فاتیح مەولەوی زادە) گوتیشی، بەشداریکردنی وەزیری پەروەردە لەو کۆبوونەوەیەدا بۆ ئەوەیە کە چارە بۆ ئەو پرسانەی پەروەردە بکرێت کە ئێستا ھەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا چاوەرێی ئەوە دەکرێت پەرلەمان وادەیەک دابنێت بۆ کۆبوونەوەکەی وەزیری پەروەردە.
بڵند ئیبراھیم




