٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەكانی هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبن تا دەگەنە رێككەوتن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ماوەی سێ رۆژە هەردوو ئەنجوومەنی كوردی رۆژئاوای كوردستان كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی لەبارەی كێشەكانی نێوانیانەوە بگەنە رێككەوتن، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریایش دەڵێت، تاوەكو ئێستا تەنیا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكرێت و هیچ لێكنزیكبوونەوەیەك نییە.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا (نەشئەت زازا)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو ئەنجوومەنی رۆژئاوای كوردستان بەردەوامن و لەبارەی سێ خاڵ گفتوگۆ كراوە، ئەوانەیش دانانی مەرجەعێكی سیاسی بۆ رۆژئاوای كوردستان، پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی بۆ شارە كوردییەكان و دروستكردنی هێزێكی هاوبەش، لە ماوەی ئەو سێ رۆژەیشدا تەنیا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكرێن، تاوەكو ئێستایش هیچ نزیكبوونەوەیەك نییە و گفتوگۆكان بەردەوامن.
(زازا) گوتیشی، پێویستە ئەو سێ خاڵە پێكەوە رێككەوتنیان لەسەر بكرێت و یەكێك لەو خاڵانە لەسەری نەگەنە رێككەوتن، هەردوو خاڵەكەی دیكەیش هەڵدەوەشێنەوە، چونكە بەیەكەوە گرێ دراون.

ئەو هەروەها زیاتر ڕوونی كردەوە، گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و ئەمڕۆیش دوو كۆبوونەوە كراون تاوەكو دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی كێشەكانی نێوانیانەوە.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار